عێراق سەلمان خالیدى رادەستی کوەیت دەکاتەوە
وێنەی ساتی دەستگیرکردنی سەلمان خالیدی
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ـی 1ـی 2025، وەزارەتى ناوخۆى کوەیت رایگەیاند، داواکراوێکى بە هاوکاریی عێراق دەستگیر کردووە، کە 11 سزاى بەندکردنى لەسەر بووە.
ئەو هاوڵاتییە کوەیتیە ناوی سەلمان خالیدى'ـە کە بە گوێرەى راگەیەندراوێکى وەزارەتى ناوخۆى کوەیت لە عێراق دەستگیرکراوە.
"سەلمان خالیدى، 11 سزاى بەندکردنى لەسەربووە، لە 4ى کانوونى یەکەمى 2023ـەوە گشتاندنى ئەو سزایانە بۆ وڵاتان کراوە بۆ ئەوەى رادەستى کوەیت بکرێتەوە." وەزارەتى ناوخۆى کوەیت ئەمەی وتووە.
ئەو کەسەی دەستگیرکراوە 25 ساڵ، بە کەسێکى دژبەرى کوەیت ناسراوە، خوێندنى زانکۆى لە قەتەر تەواو کردووە.
وەزارەتى ناوخۆى کوەیت ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەرکەوتووە ئەو داواکراوە هەڵاتووە، لە عێراق بووە، لیژنەیەکى هاوبەش لە نێوان پۆلیسی نێودەوڵەتیى "ئینتەرپۆڵ" پێکهێنراوە و بە هەماهەنگى لەگەڵ دەسەڵاتدارانى عێراق و باڵیۆزخانەى کوەیت لە بەغدا، دەستگیرکراوە و رادەستى کوەیت کراوەتەوە، بۆ ئەوەى رێوشوێنى یاسایی لە دژى بگیرێتەبەر."
میدیای کوەیت باسی لەوەشکردووە، سەلمان خالیدى کاتێک ویستوویەتى بەرەو بەریتانیا گەشت بکات؛ لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى بەغدا دەستگیرکراوە.
AM:10:35:02/01/2025
ئهم بابهته 9872
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت