بەرەی مقاوەمەی عێراقی: هیچ سەرکردەیەکمان هەڵنەهاتووە بۆ ئێران


وێستگەنیوز_

چەند سەرچاوەیەک لەبەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایدەگەیەنن، بەرەی مقاوەمە لە ساڵی نوێدا پلانی نوێی بۆ چالاکییەکانی هەیە، هەروەها نۆ خاڵی گرنگیان بۆ خۆیان دیاری کردووە و بەم زووانە بۆ ڕای گشتیی ئاشکرای دەکەن.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، ئەو سەرچاوانەی نزیک لەبەرەی مقاوەمە دەڵێن: "هیچ سەرکردەیەکمان هەڵنەهاتوون بۆ ئێران" و جەخت دەکاتەوە؛ هەموو سەرکردەکانیان لە عێراقن و کاری خۆیان دەکەن.

دووپاتیشی دەکەنەوە کە، "بەرەی مقاوەمەی هیچ کات پشت ناکاتە بنەماکانی خۆی کە بەرگری و هاوهەڵوێستییە لەگەڵ گەلی ستەملێکراوی فەڵەستین."


AM:09:21:02/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت