پەیامی سوودانی بۆ ساڵی نوێ: هیچ دەرفەتێک بۆ خزمەتکردنی عێراقییەکان لەدەستنادەین
وێستگەنیوز_
سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بووژانەوەیەکی بەردەوامیان بنیادناوە و ئەم ساڵیش دەکەنە ساڵی بەردەوامی دەستکەوتەکان.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێی کردووە و هیوای خواستوە پڕبێت لە ئومێد و ئیرادە بۆ خزمەتکردنی گەلی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵی 2024 ئەوپەڕی توانایان بۆ بەدیهێنانی خواستی گەلەکەیان و دامەزراندنی گەشەپێدانی ئابووری بەڕێکرد و لە ساڵی نوێشدا لەسەر ئەو رێچکەیە بەردەوام دەبن.
هەروەها دووپاتیدەکاتەوە، سوورن لەسەر تەواوکردنی پلان و پرۆژە ستراتیژی و ژێرخانەکان کە دەستیان پێکردوون بۆ ئەوەی ئەمساڵ ببێتە ساڵی بەردەوامی دەستکەوتەکان.، دەشڵێت، هیچ دەرفەتێک بۆ خزمەتکردنی عێراقییەکان لەدەستنادەن ئەوەش لە رێگەی بونیادنانی دەوڵەت و ئەنجامدانی چاکسازی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینکردنی هەلیکار.
سوودانی لە پەیامەکەیدا هیواشی خواستووە، ئارامی و ئاسایشی عێراق بەردەوام بێت.
AM:09:19:01/01/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت