سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق: هیوادارین 2025 پڕ بێت له‌ ده‌ستكه‌وت و به‌دیهێنانی خواسته‌كانی گه‌له‌كه‌مان


وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ هیواداره‌  2025 پڕ بێت له‌ ده‌ستكه‌وت و به‌دیهێنانی خواسته‌كانی گه‌له‌كه‌مان.


د.له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق له‌په‌یامێكدا كه‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ (X) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، نووسیویه‌تی‌: "له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێی زاینی، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی رۆڵه‌كانی‌ گه‌له‌كه‌مان له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هه‌موو جیهان ده‌كه‌ین، به‌و هیوایه‌ی ساڵێكی خۆش بێت كه‌ تێیدا عێراقییه‌كان و گه‌لانی جیهان به‌ ئارامی‌ و سه‌لامه‌تی و خۆشگوزه‌رانی بژین".

سه‌رۆك كۆمار ده‌ڵێت: "له‌ كاتێكدا پێشوازی‌ له‌ ساڵی 2025 ده‌كه‌ین، هه‌موومان هیوادارین پڕ بێت له‌ ده‌ستكه‌وت و به‌دیهێنانی خواسته‌كانی گه‌له‌كه‌مان".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ یه‌كڕیزی و به‌رده‌وامی كاری هاوبه‌ش هه‌یه‌ بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری، ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان و به‌دیهێنانی ئاواته‌كانیان له‌ ژیانێكی شایسته‌".


PM:04:19:31/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت