نوری مالیکی: حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی فەرمییە و لە هیچ لایەنێکی قبوڵناکەین باسی هەڵوەشاندنەوەی بکات
وێستگەنیوز-
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، لە هیچ لایەنێكی قوڵناكەن باس لە هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی بكات، ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی لە سوریا روویدا كتوپڕ نەبوو بەڵكو پێشینەی هەبوو.
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لە کەناڵی عێراقییە رایگەیاند، "هەمواری یاسای هەڵبژاردن دوای پشووی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران دەخرێتەڕوو، هەروەها هیچ هاوپەیمانێتیەك بوونی نییە و چوارچێوەی هامەهەنگیش تائێستا رێككەوتنی نەكردووە بۆ بەشداریكردن بە یەك لیست لە هەڵبژاردنی داهاتوودا".
لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبییەوە ئاماژەی بەوەکرد، "لە هیچ لایەنێكی قوڵناكەین باس لە هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی بكات، بە تایبەت كە دامەزراوەیەكی فەرمییە پەیوەستە بە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و پێویست بە هیچ هەستیارییەك ناكات".
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئەوەشی خستەڕوو، "پێویستە میكانێزمێك بدۆزرێتەوە بۆ رێكخستنی چەك و تەنها لەژێر دەستی ئیدارەی دەوڵەتدابێت".
نوری مالیکی لەبارەی دۆخی سوریاوە وتی، "ئەوەی لە سوریا رویدا كتوپڕ نەبوو بەڵكو پێشینەی هەبوو، دوای روخانی ئەسەد، قەوارەی زایۆنی بەرەو نزیكی دیمەشق رۆیشتووەو لوبنانیش گەمارۆدەدرێت، هەروەها ۆزی فەلەستیتن لاوازدەبێت و دوای كەوتنی ئەسەد ئوردون هەڕەشەی دەكەوێتە سەر، توركیا هەژمونی فروانتر دەكات و رەشەبای هەڕەشە دەگاتە میسرو ئیمارات و سعودیە".
وتیشی، "هەوڵی پارچەكردنی سوریا نادەین و دەستوەردان ناكەین لە كاروباری، چونکە یەكڕیزی نیشتمانی و هۆشمەندی هێزە سیاسەكانی، دەبێتە بەربەستێكی رێگر بۆ پارێزگاریكردن لە پرۆسەی سیاسی".
ئەوەشی خستەڕوو، "حزبی بەعسی قەدەغەكراو لێزانە لەنانەوەوی ئاشوب و پیلانگێڕی، پێویستە لەلایەن كۆمەڵگەو دەزگا ئەمنیەكانەوە راوەدوبنرێن، بۆیە ئەركی لێپرسینەوەو دادپەروەری ئەوەیە بەعسیەكان دزە نەكەنە ناو دامەزراوەكانی دەوڵەت و بەردەوامبێت لەكاركردن بەگوێرەی دەستورو سوننە ناكاتە ئامانج".
لە کۆتایی قسەکانیدا مالیکی وتی، "داوای ئاشتەوایی لە هەمووان دەكەم، ئێمە و رەوتی سەدر لە یەك قوتابخانەین و پێوێستە پێكەوە هەنگاو بەرەو پرۆسەی بونیادنانی دەوڵەت بنێین".
AM:11:27:31/12/2024
ئهم بابهته 552
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت