فوئاد حسێن په‌یوه‌ندی به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا كرد و په‌یامی عێراقی پێدا
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیداری نوێی سوریا ئه‌نجامدا و پێی راگه‌یاند كه به‌غدا پێداگره له‌سه‌ر دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تیمی نێرده دیپلۆماسییه‌كه‌ی بۆ دیمه‌شق.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رۆژی دووشه‌ممه 30ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی كاتی سوریا ئه‌نجامدا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت: "فوئاد حسێن جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و ئاسایش و سه‌قامگیریی و هه‌ماهه‌نگیی نێوانیان كردووه‌ته‌وه".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه فوئاد حسێن به هاوتا سورییه‌كه‌ی وتووه كه "عێراق پێداگره له‌سه‌ر دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی تیمی نێرده دیپلۆماسییه‌كه‌ی بۆ دیمه‌شق بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌ركه‌كانیان له‌و وڵاته به‌رده‌وام بن".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه هه‌ردوو وه‌زیر جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌ردوو وڵات به‌یه‌كه‌وه گرێدراون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وتیشی: "ئاسایش و سه‌لامه‌تی عێراق به‌شێكی دانه‌بڕاو له ئاسایش و سه‌لامه‌تی سوریا پێكده‌هێنێت".
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی جموجووڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی چه‌كدارانی داعش له سنووره‌كانی هه‌ردوو وڵات كردووه و به پێویستیان زانیوه سنووره‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هه‌ڕه‌شانه توندتر بكه‌ن.
له كۆتایی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا فوئاد حسێن باسی له سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌مید شه‌تڕی، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق بۆ سوریا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی ئه‌و وڵاته كردووه و كۆبوونه‌وه‌كانی به به‌رهه‌مدار ناو بردووه.
AM:12:08:31/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت