عێراق زیاتر لە 100 زیندانی رادەستی ئێران دەکاتەوە


وێستگەنیوز-

یاریدەدەری وەزیری داد بۆ كاروباری نێودەوڵەتی و سكرتێری كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لە ئێران سەبارەت بە گواستنەوەی دەیان زیندنی ئێرانی لە عێراقەوە بۆ وڵاتەكەی لە زانیاری دەخاتەڕوو.


كازم غەریب ئەبادی، یاریدەدەری وەزیری داد بۆ كاروباری نێودەوڵەتی و سكرتێری كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "دوای سەردانی غولام حوسێن موحسینی، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران بۆ عێراق، بەغدا رەزامەندی دەربڕی لەسەر گواستنەوەی 130 زیندانی ئێرانی لە كۆی 160 زیندانی لە بەغداوە بۆ تاران".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە چەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی دادی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر گواستنەوەی ئەو زیندانییانە بۆ وڵاتەكەمان و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا ئەم كارە ئەنجام دەدرێت".





PM:06:47:30/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت