بڕیاری دابەزاندنی نرخی ئینتەرنێت درا


وێستگەنیوز-

وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، نرخی بۆ رۆژنامەنووسان بە رێژەی لە %50 داشکاندن دەکەین، ئاماژە بەوەکراوە، بڕیارەكە بەمەبەستی پاڵپشتی بۆ دەزگاكانی راگەیاندنە.


ئەمڕۆ دووشەممە 30ی کانونی یەکەمی 2024، وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق، بڕیاریدا بۆ تەواوی رۆژنامەنووسان و دەزگاكانی راگەیاندن، نرخی ئینتەرنێت و پەیوەندییەکان بەگشتی بە رێژەی لە %50 دابشكێنن.

ئاماژە بەوەکراوە، "بڕیارەكە بەمەبەستی پاڵپشتی بۆ دەزگاكانی راگەیاندنە، ئەم هەنگاوە لە وەڵامی پێویستی بەهێزكردنی رۆڵی میدیای عێراقی دێت لە گواستنەوەی زانیاری بەشێوەیەكی متمانەپێكراو و خێرا".

كۆمپانیای گشتیی پەیوەندی و راگەیاندن، بە ئامانجی پاڵپشتیكردنی داودەزگاكانی راگەیاندن لە عێراق، بڕیاریدا كەمكردنەوەی نرخی خزمەتگوزارییەكانی بە مەرجی بەڵگەیەك كە پشتگیریی لە كارەكانی دامەزراوەی میدیایی بكات.








PM:04:52:30/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت