لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە روونکردنەوە دەدرێت
وێستگەنیوز-
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی داهاتوو بێ بنەمایە.
ئەمڕۆ دووشەممە 30ی کانونی یەکەمی 2024، مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی رەتکردەوە.
مەحمود مەشهەدانی لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەو دەنگۆیانەی باس لە دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەکەن بێ بنەمان".
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داواش لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات کە زانیاری ناڕاست بڵاونەکەنەوە.
PM:02:32:30/12/2024
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت