ڕاوێژکارێکی سوودانی: بەهۆی نەبوونی ڕێگەی وشکانی هاوکارییە مرۆییەکانمان بۆ لوبنان و غەززە ڕاگرت
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ دووشەممە 30ـی 12ـی 2024، زێدان عەتوانی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری مرۆیی ڕایگەیاند، عێراق هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ کەرتی غەززە و لوبنان ڕاگرتووە.
لە لێدوانێکیدا زێدان عەتوانی، سەبارەت بە هۆی ڕاگرتنی هاوکارییە مرۆییەکانەوە دەڵێت: "لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدەوە، هیچ ڕێگەیەکی وشکانی بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ لوبنان نییە، هەر بۆیە لە ناچاریدا هاوکارییەکانمان ڕاگرتووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "حکومەتی عێراق و خێرخوازان لە ماوەکانی ڕابردوودا هەزاران تۆن کەرەستەی پزیشکی و مرۆییان ڕەوانەی غەززە و لوبنان کردووە، بەڵام ئێستا هیچ ڕێگەیەکی وشکانی و ئاسمانی بۆ گەیاندی هاوکارییەکان نییە."
AM:09:52:30/12/2024
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت