وەزارەتی ناوخۆ: کامێراکانی سەر سنووری سووریا وێنەکان ڕاستەوخۆ دەگوازنەوە بۆ بەغدا


وێستگەنیوز_

میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، "بە هۆی گەندەڵییەوە زیاتر لە دوو هەزار ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆمان دەرکردووە؛ و 148 تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکانیش سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە."

ئەمرۆ یەکشەممە، 29ـی 12ـی 2024، میقداد میری وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "سەرجەم کامێراکانی سەر سنووری عێراق-سووریا وێنەکان ڕاستەوخۆ دەگوازنەوە بۆ بەغدا و لە ناوەندەوە چاودێریی دەکرێن."

ئاماژەی بەوەشداوە، "14 هەزار و 797 دۆسیەی گەندەڵی لەناو ئەفسەرانی ناوخۆ هەبووە، دوو هەزار و 103 ئەفسەر بەهۆی گەندەڵییەوە لە کارەکانیان دەرکراون."

ئەوەشی خستەڕوو، "83%ـی کردەوە تیرۆریستییەکان لە عێراق کەم بوونەتەوە و ڕێژەی تاوانی مەترسیدار 20% کەم بووەتەوە."

سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر وتیشی: "662 تۆڕی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرمان هەڵوەشاندووەتەوە و 148 تۆمەتباریش سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە."


PM:02:19:29/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت