زیاتر لە 14 هەزار کەس لە عێراق بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 28ی کانونی یەکەمی 2024، ئاماری ئەمساڵی بڵاوکردەوە.


بەپێی ئامارەکە بێت، ئەمساڵ شەش تۆن و 183 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە و 14 هەزار و 438 کەسیش بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە تاوانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمساڵ 144 بازرگانی نێودەوڵەتی سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە، 454 بازرگانی ناوخۆییش بە زیندانی هەتاهەتایی سزادراون.

بەڕێوەبەرایەتییەکەوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان و بازرگانانی مادە هۆشبەرەکان، 11 بازرگان کوژراون و 33ی دیکە برینداربوون، سێ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کوژران و 31ی دیکە برینداربوون.


PM:07:57:28/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت