کەشناسیی عێراق: زریان و گەردەلول بەڕێوەیە


وێستگەنیوز-

دەستەی کەشناسیی عێراق هۆشداری دەدات لە روودانی زریان و گەردەلول، بەرگریی شارستانیی عێراقیش رێنمایی بڵاودەکردەوە.


لە راگەیەندراوێکدا دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، "زریان و گەردەلول بەڕێوەیە"، هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق، هۆشداری دەدات و چەند رێنماییەکیش بڵاودەکاتەوە.

رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق:

1- لەو وایەرانەی شۆڕبوونەتەوە، دووربکەونەوە چونکە لەدوای پچرانیان مەترسی هەیە کە کارەبای تێدابێت.

2- دووربن لەو باڵەخانانەی کە مەترسی رووخانیان هەیە.

3- دووربکەونەوە لە درەختی گەورە، چونکە ئەگەری شکانیان هەیە.

4- لە پۆستەرەکانی رێکلام دوور بکەونەوە.

5- دەرگا و پەنجەرەکان دابخەن بۆ کەمکردنەوەی دزەکردنی هەوا لەکاتی گەردەلوولدا.


PM:06:39:27/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو