وەزارەتی کارەبای عێراق: زیاتر لە هەشت هەزار مێگاوات كارەبامان لە دەستداوە
وێستگەنیوز-
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق زیاتر لە هەشت هەزار مێگاوات كارەبای لە دەستداوە، ئاماژە بەوەشدەکات، بەرهەمهێنانی كارەبا کەمیکردووە.
ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاندووە، "بەهۆی درێژكردنەوەی ماوەی نۆژەنكردنەوەی وێستگەكانی غاز لەلایەن ئێرانەوە، وڵاتەكەمان زیاتر لە هەشت هەزار مێگاوات كارەبای لە دەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "حكومەتی ئێران وەزارەتی كارەبای عێراقی ئاگاداركردووەتەوە كە ماوەی نۆژەنكردنەوەی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی غازی بۆ دوو هەفتەی تر درێژكردووەتەوە، ئەوەش كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر ئەو غازەی بە پێی رێككەوتنێكی ئێران هەناردەی عێراقی دەكات".
وتەبێژی کارەبای عێراق ئەوەشی خستەڕوو، "بەرهەمهێنانی كارەبا لە عێراق لە 26 هەزارەوە بۆ 18 هەزار مێگاوات كەمبووەتەوە".
PM:03:36:27/12/2024
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت