جۆلانی به چه‌كه‌وه پێشوازی له وه‌فده‌كه‌ی عێراق كرد
ده‌مانچه‌كه له‌ژێر چاكه‌ته‌كه‌ی جۆلانی ده‌ركه‌وت
وێستگه‌نیوز-
پێشوازیكردنی ئه‌حمه‌د شه‌رع ناسراو به ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی سه‌رۆكی ئیداره‌ی نوێی سوریا له وه‌فدێكی عێراق به ده‌مانچه‌وه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مشتومڕی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، له كاتی پێشوازیكردن و ته‌وقه‌كردنی ئه‌حمه‌د شه‌رع له حه‌مید ئه‌لشەتڕی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق و وه‌فدی یاوه‌ری له دیمه‌شقی پایته‌خت سوریا، واده‌ركه‌وت كه ناوبراو ده‌مانچه‌یه‌كی له‌ژێر چاكه‌ته‌كه‌یدا هه‌ڵگرتووه.
ئه‌و گرته ڤیدیۆییه ئه‌و پرسیاره‌ی وروژاند كه بۆچی جۆلانی له دیداری به‌رپرسێكی فه‌رمی ده‌مانچه‌ی هه‌ڵگرتووه، كه به‌شێكه له كۆبوونه‌وه زۆره‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌فده بیانییه‌كان له دوای رووخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له 8ی ئه‌م مانگه‌وه.
چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌پرسن كه بۆچی جۆلانی له‌م كۆبوونه‌وه تایبه‌ته‌دا ده‌مانچه‌ی هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌كانی تری‌دا ده‌مانچه‌ی پێ نه‌بووه.
هه‌ڵگرتنی ده‌مانچه‌ش له‌كاتی پێشوازیكردنی له وه‌فده‌كه‌ی عێراق به‌وه لێكده‌درێته‌وه كه جۆلانی متمانه‌ی به وه‌فدەکەی عێراق نه‌بووه و بۆ پاراستنی خۆی ده‌مانچه‌ی هه‌ڵگرتووه.
دوێنێ پێنجشه‌ممه باسم عه‌وادی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئاشكرای كرد كه وه‌فدێكی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌لشەتڕی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی سوریا له دیمه‌شق كۆبوونه‌وه.
عه‌وادی وتی: "له میانی دیداره‌كه‌دا باس له پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانی سوریا كراوه" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "پێداویستییه‌كانی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌سه‌ر سنووره هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات تاووتوێ كراوه”.
دوای رووخانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، عێراق زنجیره‌یه‌ك ڕێوشوێنی ئه‌منی توندی له سنووری 620 كیلۆمه‌تری له‌گه‌ڵ سوریا گرته‌به‌ر.
عێراق هه‌زاران ئه‌ندانی هێزی سوپا و پۆلیس و پاسه‌وانی سنووری بڵاوكرده‌وه، دیوارێكی كۆنكرێتی و خه‌نده‌قێكی دروستكرد، هه‌روه‌ها ته‌لی دڕكاوی و كامێرای گه‌رمی بۆ چاودێریكردنی سنووره‌كه دانا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌رده‌وام به فڕۆكه چاودێری سنووره‌كه ده‌كات.
PM:12:14:27/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 4476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت