دادگای بەغدا سکاڵای ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دژی سەرۆکایەتی کۆمار رەتدەکاتەوە


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی 12ـێ 2024، دادگای بەغدا سکاڵایەکی سەلوا ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکی دژی سەرۆکایەتی کۆمار رەتکردەوە.

سکاڵاکە دژی سەرۆکایەتی کۆمار تۆمار کرابوو، بەتۆمەتی ئەوەی مەرسومی سەرۆکایەتی کۆماری بۆ رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک دەرکردبوو، بەڵام ئەمڕۆ سکاڵاکەی رەتکرایەوە.

دادگاكە لە وەڵامی سكاڵاكەدا رایگەیاند، سەلوا ئەحمەد، لەو داوایەیدا كە لە 15ـی 10ـی 2024 تۆماریكردووە، دەڵێت، فەرمانەكەی سەرۆك كۆمار بۆ دەستبەكاربوونی پارێزگاری كەركووك گوایا نایاساییە، بەڵام دادگا تۆمەتەكانی سەلوا'ـی بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە رەتكردووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتریش سێ سكاڵا لەبارەی هەڵوەشانەوەی بڕیاری دانانی پارێزگاری كەركووك تۆماركرابوون، بەڵام رەتكرانەوە.


PM:03:23:26/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت