شاندێکی عێراق بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی لە دیمەشقە
وێستگەنیوز_
شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی دەستەی تەحریر شام لە سووریایە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی 12ـێ 2024، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق بە میدیای عێراقی راگەیاندووە، شاندێک بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، سەردانی دیمەشقی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو شاندە عێراقییە لە کۆشکی شەعب؛ لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سووریا کۆبووەتوە.
ئاشکراشی کروو، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی سووریا و ئاسایش و سەقامگیری لەسەر سنووری هاوبەشی نێوان عێراق و سووریا تاوتوێ کرا.
سەردانی شاندەکەی عێراق بە یەکەم سەردانی فەرمی بۆ سووریا دادەنرێت لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد'ـەوە.
PM:02:55:26/12/2024
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت