عێراق بە بڕی 93 ملیار دۆلار هێلیکۆپتەر لە کۆریای باشوور دەکڕێت
وێستگەنیوز_
رۆژنامەی دەستوور دەڵێت، کۆریاى باشوور بە بەهاى زیاتر لە 93 ملیار دینار گرێبەستێکیان لەگەڵ عێراق واژۆکردووە بۆ پێدانى هێلیکۆپتەرى جۆری (کەی ئێچ یو).
لە راپۆرتێکیدا رۆژنامەکە رایگەیاندووە، عێراق گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆریای باشوور واژۆ کردووەن و وا بڕیارە هێلیکۆپتەرەکان لە بەهاری ساڵی 2029 رادەستى عێراق بکرێن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێلیکۆپتەرەکان توانایەکی "زۆر باشیان هەیە بۆ گواستنەوە، چاودێریکردن، مانۆڕ، لە هەموو دۆخ و کەشوهەوایەکدا بەکاردێن."
سەبارەت بە چۆنییەتی بەکارهێنانی، ئاماژە بەوەکراوە کە، "کۆرییەکان تیمى تایبەتیان لەگەڵ دەنێرن بە مەبەستى راهێنان بۆئەوەى بەباشى سودیان لێوەربگیرێت."
AM:10:55:26/12/2024
ئهم بابهته 1504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت