"کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دوابخرێت هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆسەریان دەستپێدەکاتەوە"


وێستگەنیوز_

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ڕایگەیاند، "کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دوابخرێت هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆسەریان دەستپێدەکاتەوە، چونکە هیچ ویستێک بۆ مانەوەیان نە لە لایەن حکومەت و نە پەرلەمانەوە نییە."

دوای کۆبوونەوەی شەوی ڕابردوو سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، موختار موسەوی، یەکێک لە سەرکردەکانی ئەو ڕەوتە ڕایگەیاند، نە پەرلەمان و نە حکومەتی عێراقی هیچ ویستێکیان نییە بۆ ئەوەی داوا لە ئەمریکییەکان بکەن ماوەی مانەوەیان لە عێراق درێژبکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاگیرانی هێرشی گرووپەچەکدارەکان بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا بەهۆی دیاریکردنی وادەی کشانەوەی هێزەکانیان دێت، بێگومان گەر کشانەوەی ئەمریکییەکان لە عێراق دوابخرێت، هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆسەریان دەستپێدەکاتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی هەینی 27ـی 9ـی 2024، عێراق و ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتبوو، هەردوو وڵات پەیوەندییەکی ستراتیجییان هەیە، هەروەها ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە ماوەی 12 مانگی داهاتوو کە دەکاتە کۆتایی مانگی 9ـی ساڵی 2025 لە عێراق کۆتایی دێت.


AM:09:13:26/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت