وەزیری ناوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە ئەنقەرە


وێستگەنیوز_

وەزیری ناوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ـی 12ـی 2024، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.
 
عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، وەزیری ناوخۆ ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە دەکات بۆ بەهێزکردنی کاری ئەمنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.  
 
هەروەها جەختی لەوەکردووەتەوە، تووندوتۆڵکردنی سنوور بەشێک دەبێت لە بابەتی دیدار و کۆبوونەوەکانی وەزیری ناوخۆ و بەرپرسانی تورکیا. 
 
هەروەها عەمید میقداد میری باسی لەوە کردووە: "بەدڵنیاییەوە سەردانەکە پەیوەندی بە دۆخی سووریاوە نییە، چونکە ئەو پرسە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە".


PM:01:25:25/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 2000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت