به‌رپرسێكی باڵای شیعه: هه‌ر هێزێك له عێراقه‌وه هێرش ئه‌نجام بدات به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی نه‌سری شیعی رایده‌گه‌یه‌نێت كه حكومه‌تی عێراق دۆخه‌كه‌ی كۆنترۆڵكردووه و هیچ هێرشێكی نوێ له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره شیعه‌كانی عێراقه‌وه بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجام نه‌دراوه، ده‌شڵێت: "به‌رپرسیارێتی عێراق و گه‌له‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌ر هێزێك لێره‌وه هێرش ئه‌نجام بدات".
سه‌لام زوبێدی، وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به ده‌نگی ئه‌مریكای وت كه "هه‌ر هێزێك له عێراقه‌وه هێرش ئه‌نجام بدات یاخیبوونه له ده‌وڵه‌ت و بڕیاڕه‌كانی ده‌وڵه‌ت، عێراقیش ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مریكاو ئیسرائیل".
وتیشی: "بۆیه ده‌بێت هێزه چه‌كداره‌كان له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانه‌وه حساباتی ورد بۆ دۆخه‌كه بكه‌ن".
سه‌لام زوبێدی ده‌ڵێت: "هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عێراقه روونه، راگه‌یاندنی شه‌ڕو ئاشتی به‌ده‌ست حكومه‌ته‌وه‌یه و حكومه‌تیش هه‌وڵه‌كانی بۆ رێگرتن له فراوانبوونی شه‌ڕ خستووه‌ته‌گه‌ر".
ده‌شڵێت: "هه‌ر بڕیارێك له‌ده‌ره‌وه‌ی بڕیاری حكومه‌ت یاخیبوونه له حكومه‌ت و سه‌روه‌ری عێراق، حكومه‌ت له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ هێزه چه‌كداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ند بن به بڕیاره‌كانییه‌وه".
دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له مانگی ده‌ی ساڵی 2023، میلیشیا شیعه‌كانی عێراق بوون به به‌شێك له‌و شه‌ڕه و ئه‌نجامدانی ده‌یان هێرشیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل راگه‌یاند.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی میلیشیا شیعه‌كانی عێراق، له مانگی 11 ی ساڵی 2023ه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی 315 هێرشیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجامداوه، له‌كاتێكدا به‌رپرسانی ئیسرائیل كه‌متر له 100 هێرشیان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
به‌رپرسێكی باڵای پێشووی عێراق كه نه‌یویستووه ناوی بڵاوبكرێته‌وه، به ده‌نگی ئه‌مریكای وتووه "بۆردومانی ئیسرائیل له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانی عێراقه‌وه بایه‌خی ستراتیژی نه‌ما، چونكه پێشتر میلیشیا شیعه‌كان بۆ سه‌رقاڵكردنی ئیسرائیل و كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كان له‌سه‌ر غه‌ززه‌و حیزبوڵا‌و سوریا بۆردومانیان ده‌كرد، ئێستا دۆخه‌كه گۆڕا."
ده‌شڵێت،"گه‌ر له‌مه‌ودوا میلیشیا شیعه‌كان له عێراقه‌وه ئیسرائیل بۆردومان بكه‌ن، ئه‌وا خۆیان پاساو ده‌ده‌ن به ده‌سته‌وه و گورزی گه‌وره‌یان لێده‌وه‌شێنرێت. فشارێكی زۆری ناوخۆیی عێراق و مه‌رجه‌عیه‌ت و حكومه‌ت له‌سه‌ر میلیشیاكانه و به‌رده‌وام به‌یاننامه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌و جه‌خت له‌سه‌ر راگرتنی چالاكییه سه‌ربازییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه".
میلیشیا شیعه‌كانی عێراق له رابردوودا زۆربه‌ی هێرشه‌كانیان له‌ناو خاكی سوریاوه بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجام ده‌دا، به‌ڵام چیتر سوریا وه‌كو پێگه‌ی ئه‌و گروپانه كۆتایی هات و ناتوانن بۆ چالاكییه سه‌ربازییه‌كانیان به‌كاری بهێنن، به‌و پێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نوێی سوریا نه‌یاری ئه‌و گروپانه‌یه.
بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی سه‌ربازی له دژی ئیسرائیل، له‌مه‌ودوا میلیشیا شیعه‌كانی عێراق ده‌بێت خاكی عێراق به‌كاربهێنن، ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی دووچاری پێكدادانیان له گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ده‌كات، ده‌یانخاته به‌رده‌م ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی ئیسرائیلیش.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 23 ی مانگی 12 ی 2024، كه‌تیبه‌كانی سه‌یدوشوهه‌دای عێراق، راگرتنی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئیسرائیل راگه‌یاند، هۆكاره‌كه‌شی بۆ مه‌سه‌له‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی گێڕایه‌وه.
PM:10:49:23/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 1224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت