پارێزگاری موسەننا بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکەی سەماوە خەمبارە و دەڵێت: هەرگیز دیمەنی لەوە خراپترم نەدیوە
وێستگەنیوز-
دوینێ لە ناوچەیەکی دوورەدەستی عێراق، گۆڕێکی بە کۆمەڵ هەڵدرایهوە، کە ئێسکوپروسکی نزیکەی 150 ژن و منداڵی کوردی تێدایە، پارێزگاری موسەننا پەیامێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە وتی، "هەرگیز دیمەنی لەوە خراپترم نەدیوە".
موهەند ئەلعیتابی، پارێزگاری موسەننا لەبارەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی قەزای سەلمان لە پارێزگای سەماوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "هاوخەمی زۆرم بۆ خەڵکی عێراق بە گەشتی و بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان بە تایبەت هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا لە داوی 34 ساڵ هەموو ئەو کەلوپەلانەی لە گۆڕەکاندا هەبوون وەک خۆی مابوونەوە، یەکێک لەو دیمەنانەی کە بینم دایکێک کە منداڵەکەی بە باوەشەوە بوو دیاربوو کچەکە تووند دایکەکەی لە باوەش گرتبوو".
پارێزگاری موسەننا زۆر بە خەمبارییەوە پەیامەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "ئەوەی دوێنێ بینم، خراپترین دیمەن بوون".
گۆڕە بەکۆمەڵەکە، دەکەوێتە ناوچەی تەل شێخ، سەر بە قەزای سەلمان لە پارێزگای سەماوە، 130 کیلمەتر لە ناوەندی پارێزگای سەماوە دوورە.
هەروەها محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە زمانی کوردی پەیامێکی بڵاوکردبووەوە و نووسیبووی، "دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی نوێ کە پاشماوەی بێگەردی تەرمی منداڵان و ژنانی گەلی کوردمان لەخۆدەگرێت، لە بیابانەکانی سەماوا، کاروانی خوێنڕشتن و خەبات و نەهامەتی و بێسەروشوێنبوون"ـمان بەبیر دەهێنێتەوە، کە تێیدا گەلەکەمان لە ژێر دڕندەیی ڕژێمی ڕەگەزپەرستدا ئازار و مەینەتی دەچێشت".
پەیامی ئەم دوو بەرپرسە عێراقییە لەکاتێکدایە کە تاوەکو ئێستا سەرکردە باڵاکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆزینەوەی ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە هیچ پەیامێکیان بڵاونەکردووەتەوە لەوبارەیەوە لهنیا بهختیار، پهیامنێری وێستگهنیوز لهبهغداوه ڕایگهیاند "ماوهی 24 كاتژمێر تیپهڕی بهسهر ئهو ڕووداوه كارهسات ئامێزهدا، چاودێری سهرجهم جمووجۆڵهكانی كهسایهتییه سیاسییه باڵاكانی حكومی و حزبی كوردستانم كرد هیچ كهسیان، یهك حهرفیان لهسهر ڕووداوهكه نهوتووه، لهسهر ئهو كارهساته مرۆیییه گهورهیه هیچ كاردانهوهو ههڵوێستێكیان نهنواندو بێ دهنگییان ههڵبژاردووه، بهڵام بهپێچهوانهوه سودانی سهرۆك وهزیرانی عێراق پهیامێكی بڵاوكردهوه".
دوێنی شاناز ئیبراهیم ئهحمهد خانمی یهكهمی عێراق له رێ و رهسمی ههڵدانهوهی گۆڕێكی بهكۆمهڵی كورد له سهماوه بهشداربوو، وتی "ئەم کەسانە هەمووی بە ئۆتۆمبێلی جۆری 'زیل'ـی سەربازی هێندراون بۆ ئێرە و رێگەی ئۆتۆمبێلی نەبووە."
وتیشی: "بینیمان ژنەکان باوەشیان بە منداڵەکاندا کردووە، منداڵەکان باوەشیان بە یەکتردا کردووە و جلی بەهارەیان پۆشیوە. دەبێت چی ئازارێکیان چەشتبێت؛ هەموو فیشەکەکان بەسەر سەریانەوەیە."
"ئەم تاوانە، ئەگەر بێدەنگ بین لە ئاستیدا تاوانە. دوژمنەکانمان هەرگیزا و هەرگیز گوێیان نەداوەتە ئەوەی ئەمە ژنە، منداڵە، پیاوە، یاخود خەڵکی کوێیە! هەموویان بەیەک چاو سەیر کردووە، تەنها خۆمانین کە بەیەک چاو تەماشای یەکتر ناکەین و وانە لە رابردوو وەرناگرین، جێگەی داخە کە لەکاتی نەهامەتی و کێشەدا پشت دەکەینە یەکتر." خانمی یهكهمی عێراق وای ووت.
پێشتر لە مەراسیمی گەڕاندنەوەی رووفاتی 172 شەهیدی ئەنفالکراو و بەخاکسپاردنیان لە رۆژی 21ی شوباتی 2024 لە قەزای چەمچەماڵ، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند، "بەردەوام دەبین لەم ئەرکە نیشتمانی و مرۆییە تا گێڕانەوەی رووفاتەکانی نێو گۆڕە بەکۆمەڵەکان بۆ زێدی خۆیان".
PM:05:24:23/12/2024
ئهم بابهته 808
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت