سودانی: بەڵگەکانی تاوانە دڕندەکانی رژێمی بەعس رۆژ لە دوای رۆژ ئاشکرادەبن


وێستگەنیوز-

دوای دۆزینەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە ناوچەی تەل شێخ، سەر بە قەزای سەلمان لە پارێزگای سەماوە سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە.


ئەمڕؤ دووشەممە 23ی کانونی یەکەمی 2024، ، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، "سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانێک بەسەر نەمانی دڕندەیی بەعس و ستەمکاری لەسەر سینەی عێراقییەکان، بەڵام بەڵگەکانی تاوانە دڕندەکانی رژێمی پێشوو رۆژ لە دوای رۆژ ئاشکرادەبن و قەبارەی ئەو دڕندەییە دەگێڕنەوە، کە گەلەکەمان لە ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆریدا بەسەریدا هاتووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی نوێ کە پاشماوەی بێگەردی تەرمی منداڵان و ژنانی گەلی کوردمان لەخۆدەگرێت، لە بیابانەکانی سەماوا، کاروانی خوێنڕشتن و خەبات و نەهامەتی و بێسەروشوێنبوون"ـمان بەبیر دەهێنێتەوە، کە تێیدا گەلەکەمان لە ژێر دڕندەیی ڕژێمی ڕەگەزپەرستدا ئازار و مەینەتی دەچێشت".

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی عێراق و شەهیدانی ستەم و قوربانیانی دڕندەیی دیکتاتۆری قێزەون".





PM:03:04:23/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو