روانگەی سوری: لە سوریا 14 ئەندامى گروپە چەکدارییەکانى سەر بە تورکیا کوژران
وێستگەنیوز-
روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ لە سوریا کوژرانی 14 ئەندامى گروپە چەکدارییەکانى سەر بە تورکیای راگەیاند.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، "لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا شەڕ و پێکدادانی تووند لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و گروپە چەکدارییەکانى سەر بە تورکیا لە نزیک بەنداوى تشرین روویدا و پێکدادانەکانیش بەردەوامە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهۆى رووبەڕووبوونەوە چەکدارییەکان 14 ئەندامى گروپە چەکدارییەکانى سەر بە تورکیا کوژراون".
PM:05:20:21/12/2024
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت