وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ وەزیری بەریتانیا: داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە


وێستگەنیوز_

وەزیری دەرەوەی عێراق بە وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای ڕاگەیاند: ڕیکخراوی داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە.

ئەمڕۆ هەینی 20ـی 11ـی 2024، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لەگەڵ هێمیس فالکۆنەر، وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا بە تەلەفۆن قسەیان کرد.

وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت: ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بەهۆی ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، بەشێک لە چەک و پێدوایستیی سوپای سووریا کەوتە دەستی ئەم ڕێکخراوە، کە ئەمەش وادەکات سنووری دەسەڵاتی خۆیان فراوان و دەست بە چالاکییە تیرۆستییەکانیان بکەنەوە.

ناوبراو هۆشداریی لە هەڵهاتنی ئەندامانی داعش لە زیندانەکان دەدات و ئاماژەی بەوە کرد، "ڕەنگە ئەو بارودۆخەی باکووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی سووریا، ببێتە هۆی دەرفەتێک بۆ ئەندامانی داعش تا لە زیندانەکان ڕا بکەن، هەروەها ببێتە هۆکاری ئاژاوەگێڕی لەنێو کەمپی هۆل".


PM:06:53:20/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت