سودانی: رێگه نادەین هیچ لایەنێک عێراق نوقمی شەڕ و ململانێ بکات
وێستگەنیوز-
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ مەرجێک نییە بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە، ئاماژە بەوەشدەکات، دەوڵەت لە ئاشتی و شەڕیدا خاوەنی بڕیاری خۆیەتی.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لە کەناڵی ئەلعێراقییە رایگەیاند، "هیچ مەرجێک نییە بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "دەوڵەت لە ئاشتی و شەڕیدا خاوەنی بڕیاری خۆیەتی و رێگه نادەین هیچ لایەنێک عێراق نوقمی شەڕ و ململانێ بکات".
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، "هیچ پاساوێک نییە بۆ بوونی 86 وڵات له هاوپەیمانی نێودەوڵەتی له عێراق".
ئەوەشی وت، "بەهۆی ئەو سیاسەتەی جێبەجێمان کرد دەرکەوت، عێراق وڵاتێکی سەرەکی و گرنگ و کاریگەرە و لە دۆخە سەختەکاندا توانیمان سەرکەوتووبین"
PM:11:24:19/12/2024
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت