سودانی سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی عێراقی دیاریکرد
وێستگەنیوز-
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی کانونی یەکەمی 2024, حەمید رەشید فلەیح شەتری، راسپارد بۆ سەرۆکایەتی کردنی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی عێراق.
باسم عەوادی، وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق رایگەیاند، "محەمەد شیاع سودانی ئەمرۆ فەرمانیدا بە راسپاردنی حەمید رەشید فلەیح شەتری بۆ پۆستی سەرۆكایەتی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی عێراق".
ئاماژەی بەوەشكرد، "راسپاردنی حەمید رەشید فلەیح شەتری بۆ پشتگیركردنە لە تەواوكردنی كارەكانی دەزگاكە و خزمەت بە عێراق و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی، بەوپێیەی شەتری خاوەن شارەزایی بەرچاوە لە بواری ئەمنیدا".
PM:06:47:19/12/2024
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت