لە رێگەی پارێزگای ئەنبارەوە دوو هەزار سەربازی سووری گەڕانەوە وڵاتەکەیان


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ پێنجسەممە 19ـی 12ـی 2024، زیاتر لە دوو هەزار سەربازی سووری کە هاتبوونە عێراق و لە کەمپێکی پارێزگای ئەنبار نیشتەجێکرابوون، بۆ وڵاتەکەیان بە ڕێکران.
 
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، ئەمڕۆ زیاتر لە دوو هەزار سەربازی سووری لەو کەمپەی تێیدا نیشتەجێ کرابوون لە قەزای رووتبە بۆ  دەروازەی سنووری قائیم بەڕێکران، تاوەکو بگەڕێنەوە سووریا. دوێنێش نزیکەی 35 کارمەندی گومرگی سووریا گەڕانەوە. 
 
ئەمەش پاش ئەوەی رۆژی سێشەممە 17ـی 12ـی 2024، ئەو سەربازانە  خۆپیشاندانیان کرد و داوایان کرد بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان. 


PM:02:51:19/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت