واشنتۆن داوای داخستنی نوسینگەی حوسییەکان و دەرکردنی سەرکردەکانیان لە بەغدا دەکات
وێستگەنیوز_
ئەمریکا داوای لە حکومەتی عێراق کردووە بە هەماهەنگی لەگەڵ حەشدی شەعبی، نوسینگەی حوسییەکان کە دەکەوێتە بەغدای پایتەخت دابخات.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی هەواڵی یەمەن مۆنیتەری، لە زاری دوو سەرچاوەی دیپلۆماسییەوە کە ناسنامەکانیان ئاشکرا نەکراوە ڕایگەیاندووە، "حکوومەتی عێراق نووسینگەکانی حوسییەکان و ئێرانی لەو داواکارییە ئەمریکییە ئاگادار کردووەتەوە، لە هەمانکاتدا فەرماندە سەربازییەکانی حوسییەکانی دەرکردووە کە هاوکات، لەگەڵ میلیشیاکانی حیزبووڵڵای عێراق کاردەکەن.
ئەمریکا پێی وایە حوسییەکانی یارمەتیدەرن بۆ گواستنەوەی تەکنەلۆجیای سەربازی ئێرانی بۆ گروپە چەکدارە بچووکە شیعەکانی ناو عێراق. هەروەها سەرباری چەندین کاری دیبلۆماسی، عێراق بە فەرمی حوسییەکان وەک نوێنەری یەمەن هەژمار ناکات بەو پێیەی هێشتا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانپێدانانی تەواوەتی نییە.
لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا، حوسێن عەللاوی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندبوو، بوونی نووسینگەی حوسییەکان لە بەغدا، بەشێکە لە "دیپلۆماسیەتی جەماوەری."
نووسینگەی حوسییەکان لە عێراق لەلایەن ئەحمەد ئەلشەرەفی ناسراو بە ئەبو ئیدریس، بەڕێوەدەبرێت و مامەڵەکانی بە شێوەیەکی گشتی تایبەتمەندە بە لایەنە ئەمنییەکان و میلیشیاکانی سەر بە ئێران و عەشایەرەکان، بەڵام تەنها ئوسامە مەهدی غانم، باڵیۆزی یەمەن مامەڵە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکات.
پێدەچێت واشنتۆن فشاری جددی بۆ وشککردنەوە و لەناوبردنی حوسییەکان لە دەرەوەی وڵات دروست بکات؛ و بە وتەی فارس ئەلحومەیری، ڕۆژنامەنووسی یەمەنی، "ئیدارەی ئەمریکا داوای لە سەڵتەنەی عومان کردووە شاندی دانوستانکاری حوسییەکان بە سەرۆکایەتی محەمەد عەبدولسەلام و سەرجەم ئەندامەکانی دەربکات."
PM:01:33:19/12/2024
ئهم بابهته 496
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت