سودانی بڕیاری نوێی دا
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا لێدوان له راوێژكاره‌كانی قه‌ده‌غه بكات و ده‌ڵێت: "به‌بێ رێگه‌پێدان لێدوان نه‌ده‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كانتان بن".
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه كه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راوێژكاره‌كانی راسپاردووه كه له رێی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه بۆچوونه‌كانی خۆیان نه‌خه‌نه‌ڕوو به جۆرێك پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی گشتیی ئیداره‌دانی وڵات بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه سودانی داوای له راوێژكاره‌كانی كردووه به‌بێ رێگه‌پێدانی فه‌رمی لێدوان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن نه‌ده‌ن و له ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه ده‌رنه‌كه‌ون.
نووسینگه‌كه‌ی راشیگه‌یاندووه كه سه‌رۆك وه‌زیران راوێژكاره‌كانی سه‌رپشك كردووه له مانه‌وه‌یان له كاری فه‌رمی یان ده‌ستبه‌رداربوونی پۆسته‌كانیان و به‌جێهێشتنی كاره‌كانیان و ده‌ڵێت هه‌ر كاتێك ئه‌و پۆسته‌یان جێهێشت ئه‌وا ئازاد ده‌بن له گوزارشتكردن له بیر و بۆچوونه كه‌سییه‌كانیان.
PM:11:22:18/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت