دوای سه‌ردانێكی كورت بۆ سعودیه، سودانی گه‌ڕایه‌وه عێراق
وێستگه‌نیوز-
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێنشینی سعودیه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆتایی به سه‌ردانه كورته‌كه‌ی بۆ ئه‌و وڵاته هێنا و گه‌ڕایه‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران دوای سه‌ردانێكی كورت بۆ شانشینی سعودیه و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێ‌نشین محه‌مه‌د بن سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود، گه‌ڕایه‌وه به‌غدای پایته‌خت".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ سودانی به سه‌ردانێك گه‌یشته وڵاتی سعودیه و له‌گه‌ڵ شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، له میانی دیداری نێوانیان سودانی و شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان باسیان له دوایین پێشهاته‌كانی بارودۆخی ناوچه‌كه كرد، به تایبه‌تی گرنگیی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش له‌باره‌ی دۆخی سوریا، هه‌روه‌ها باسیان له چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد، به شێوه‌یه‌ك كه هاوكار بێت له به‌هێزكردنی ئاسایش و سه‌قامگیریی سه‌رجه‌م ناوچه‌كه.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، جه‌ختی له یه‌كگرتوویی خاكی سوریا و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه و به‌شداریی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی سوریا له به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌كه‌دا كرده‌وه.
سودانی ئاماده‌یی عێراقیشی ده‌ربڕی بۆ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ "برایان و دۆستان له ناوچه‌كه‌دا، به‌مه‌به‌ستی به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و دوورخستنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له مه‌ترسی ململانێكان و شه‌ڕه‌كان.
PM:06:59:18/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت