دیالە.. بەهۆی سۆپاوە دایکێک و چوار منداڵ سووتان و گیانیان لەدەستدا


وێستگەنیوز_

لە پارێزگای دیالە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە ژنێک و چوار منداڵی گیانیان لەدەستدا. پۆلیسیش هۆکارەکەی بۆ سۆپا دەگێڕێتەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ـی 12ـی 2024، لە ناحیەی ئەبی سەیدا، کە 30 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شاری بەعقوبەی ناوەندی پارێزگای دیالە دوورە، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە.
 
لەو بارەیەوە، عەقید هەیسەم سەلمان شمەری، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە رایگەیاند: "بەهۆی ئاگرەکەوە دایکێک و چوار منداڵی گیانیان لەدەستداوە، کە لە خەودا بوون". 
 
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە دەڵێت، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، هۆکاری ئاگرەکە بەهۆی سۆپا بووە.
 
دەوترێت: ئاگرەکە لە 04:00ـی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە ژوورێکی ماڵەکەدا بەهۆی سۆپای غازەوە دروست بووە؛ و باوکەکە لە ماڵەوە نەبووە و لە ئەرکی سەربازی بووە.
 
لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان و بەڵگەی تاوان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و تەرمەکانیش رەوانەی پزیشکی داد کراون.


AM:10:21:18/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو