بانکی ناوەندیی عێراق: هیچ مۆڵەتێک بەو لایەنانە نادەین کە بازرگانی بە کانزا و دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەکەن
وێستگەنیوز_
بانکی ناوەندیی عێراق سزای 49 کۆمپانیا دەدات کە لە سپیکردنەوەی پارە تێوەگلاون، لە ناو کۆمپانیا سزادراوەکانیشدا دەوترێت "کۆمپانیای کوردی تێدایە."
بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداریی بە هاوڵاتییان دەدات لە بوونی کۆمپانیای ساختە بۆ بازرگانی ئەلیکترۆنی و ڕایگەیاند، چەندین کۆمپانیای ساختە بۆ بازرگانی ئەلیکترۆنی بە پشکەکان هەیە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن مۆڵەتیان لەلایەن بانکی ناوەندییەوە وەرگرتووە، بەڵام بانکی ناوەندی هیچ مۆڵەتێکی بەو جۆرە کۆمپانیایانە نادات کە بازرگانی بە پشک و کانزا و دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بانکی ناوەندی سزای 49 کۆمپانیا دەدات، هەروەها ڕێنمایی ئاراستەی بانکەکانی کردووە کە رێگە بەو 49 کۆمپانیایە نەدەن بەشدار بن لە حەواڵەی دەرەکی.
جەختیشکراوەتەوە، رێوشوێنی یاسایی دژی ئەو کۆمپانیایانە دەگرێتەبەر کە ناوی بانکی ناوەندیی دەقۆزنەوە، پێویستە هاووڵاتییان لە کاری ئەو کۆمپانیایانە ئاگادار بن.
PM:08:50:17/12/2024
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت