بانکی ناوەندیی هۆشداری دەداتە هاوڵاتییان


وێستگەنیوز-

بانكی ناوەندی عێراق هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییان لە بوونی كۆمپانیای ساختە بۆ بازرگانیكردنی ئەلیكترۆنی بە پشكەكانیان لەوبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.


لە راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندیی هاتووە، "هۆشداریی دەدەین لە بوونی كۆمپانیای ساختە بۆ بازرگانیكردنی ئەلیكترۆنی بە پشكەكان كە بانگەشەی ئەوە دەكەن گوایە مۆڵەتیان لەلایەن بانكی ناوەندییەوە پێدراوە، ئێمە مۆڵەت بەو جۆرە كۆمپانیایانە نادەین، كە بازرگانی بە (پشك و كانزا و دراوە دیجیتاڵییەكان دراوە كریپتۆكان)ەوە دەكەن، هەموو رێوشوێنێكی یاسایمان لە دژی ئەو جۆرە كۆمپانیا ساختانە گرتووەتەبەر".

ئەوەشخراوەتەڕوو، " هەندێك لە پەیج و بڵاوكراوەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ناوی ئەو كۆمپانیا ساختانەیان بڵاوكردووەتەوە، هاوكات ناوی بانكی ناوەندی عێراقی دەقۆزنەوە و بانگەشەی ئەوە دەكەن، كە ئەوان كۆمپانیای بازرگانی فەرمی عێراقین كە مۆڵەتیان پێدراوە لەلایەن بانكی ناوەندیەوە".

بانكی ناوەندی عێراقی داوا لە هاوڵاتیان دەكەن، پێش ئەوەی هەر گواستنەوەیەكی پارە ئەنجام بدەن، پێویستە پێداچوونەوە بە ناوی ئەو دامەزراوە داراییە نابانكییانە بكەن، كە مۆڵەتیان پێدراوە، لەڕیگەی ماڵپەڕی فەرمی بانكی ناوەندی عێراق.

هەروەها ئەم كۆمپانیایانە بانگەشەی ئەوە‌ش دەكەن گوایە لقیان لە پارێزگاكانی كەركوك و موسڵ و هەولێر و سلێمانی هەیە، بۆیە دووپاتی دەكەینەوە كە قوربانیانی دەستی ئەم كۆمپانیا ساختانە بە زووترین كات رێكاری یاسایی دژ بە كۆمپانیایانە بگرنەبەر.


PM:05:25:16/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو