سودانی بۆ سەرۆکی فەرەنسا: یەکپارچەیی خاکی سوریا بۆ ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە گرنگە


وێستگەنیوز-

سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و تاوتوێی دۆخی ناوچەکە و پێشهاتەکانی سووریایان کرد.


ئەمڕۆ شەممە 14ی کانونی یەکەمی 2024، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە تەلەفۆن قسەیان کرد و تاوتوێی دۆخی ناوچەکە و پێشهاتەکانی سوریایان کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سودانی بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختی لە گرنگیی یەکخستنی هەموو هەوڵەکان بۆ یارمەتیی سورییەکان کردەوە، هەروەها بە پێویستی زانی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی سوریا نەکرێت.

هاوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "پێویستە لەڕێگەی قۆناغی راگوزەر مافی هەموو پێکهاتەکانی سوریا دەستەبەر بکرێت، یەکپارچەیی سووریا بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە گرنگە".

لای خۆیەوە، سەرۆکی فەرەنسا پابەندبوونی وڵاتەکەی بە ئاسایش و سەقامگیری عێراق لە بەرانبەر ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان بە تایبەتی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دووپات کردەوە و جەختی لەسەر رۆڵی سەرەکی عێراق لە ناوچەکە کردەوە.



PM:07:08:14/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت