بلینکن: ئەو گۆڕانکارییانەی لە بەغدا روویانداوە جێگای سەرنجە و گەلی عێراق شایەنی ئەو بەرەوپێشچوونەیە


وێستگەنیوز_

لەکاتی جێهێشتنی بەغدا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، عێراق بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و کاری گرنگ کراوە.

ئەنتۆنی بلینکن وتی: "باسی ئەوەم بۆ سوودانی کرد، لەگەڵ گەیشتنم بە بەغدا، سەرم سوڕماوە بە بنیاتنان و بەرەوپێشچوونی پایتەخت بەو شێوەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو گۆڕانکارییانەی لە بەغدا روویانداوە جێگای سەرنجە و گەلی عێراق شایەنی ئەو بەرەوپێشچوونەیە؛ کاری گرنگ کراوە تاوەکو گەلی عێراق بتوانن دەستیان بەو خزمەتگوزارییانە بگات، کە گرنگن بۆ بنیاتنانی ژیانێکی باشتر.

ئەمە دوای ئەوە دێت، دوێنێ بلینکن بە سەردانێکی رانەگەیەندراو گەیشتە بەغدا و لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و سووریا کۆبووەوە.


PM:01:06:14/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو