وردەکاریی سەردانە نهێنییەکەی قائانی بۆ بەغدا
وێستگەنیوز_
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس بە سەردانێکی بەپەلە و ڕانەگەیەنراو گەیشتە بەغدا، ئەوەش لەدوای کەوتنی دەسەڵاتەکەی ئەسەد دێت لە سووریا.
ڕۆژنامەی ئەلعەرەب جەدید بڵاویکردەوە، قائانی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو چووەتە بەغدا، دواین گۆڕانکارییەکانی سوریای لەگەڵ بەرپرسانی میلیشیا عێراقییەکان تاوتوێکردووە، هاوکات پێشڕەوییەکانی ئیسرائیل بۆسەر سوریاش باسکراوە.
ڕۆژنامەکە دەڵێت، جیاواز لە ڕابردوو ئەمجارە قائانی چاوی بە بەرپرسە حکومییەکانی عێراق نەکەوتووە، لەبری ئەوە چاوی بە فەرماندەی میلیشیا شیعەکان کەوتووە.
هەروەها باسی لەوەشکردووە، فەرماندەی میلیشیاکان بە قائانیان وتووە، ئەوان پابەندن بە بڕیاری عێراق کە بەرامبەر دۆخی سووریا بێلایەنە و نایانەوێت بەرەیەکی نوێی شەڕ لە عێراقەوە بکەنەوە.
PM:12:35:14/12/2024
ئهم بابهته 2768
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت