سوپای عێراق: رێگە نادەین ھیچ ھەڕەشەیەک لە سنووری وڵاتەکەمان بکرێت
وێستگەنیوز-
سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، رایدەگەیەنێت، دۆخی ئێستای سوریا، ناسەقامگیرە، ئاماژەی بەوەشدا کە سنووری عێراق لەگەڵ سوریا پارێزراوە.
فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراقییە رایگەیاند، سنووری عێراق لەگەڵ سوریا، بە تەواوی پارێزراوە و رێگە نادەین ھیچ ھەڕەشەیەک لە سنووری وڵاتەکەمان بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ھێڵی بەرگریی سنووری عێراق لەگەڵ سوریا، لەلایەن ھێزەکانی سوپا و حەشدی شەعبییەوە، پتەوتر کراوە".
هەروەها عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق رایگەیاندووە، "گرنگی زۆرمان بە سنووری وڵاتەکەمان لەگەڵ سووریا داوە".
وتیشی، "ھێڵی بەرگریی سنووری عێراق، بە دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی و دانانی کامێرای چاودێر و جێگیرکردنی ھێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی، پتەوترکراوە".
PM:03:31:12/12/2024
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت