رووسیا رەتیکردەوە کە بەشار ئەسەد رووی لە وڵاتەکەیان کردبێت
وێستگەنیوز- AFP
ئەمڕۆ دووشەممە 9ی کانونی یەکەمی 2024، سەرۆکایەتی کۆماری رووسیا رەتیکردەوە بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سوریا رووی لە وڵاتەکەیان کردبێت.
دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "هیچ شتێکم نییە بۆتان بڵێم سەبارەت بە جموجۆلەکانی بەشار ئەسەد".
روونیشیکردەوە کە "هیچ کۆبوونەوەیەک لە نێوان ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا و ئەسەد لەسەر کارنامەی فەرمی سەرۆکی روسیا نییە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەموو جیهان سەریان سوڕما لەوەی لە سوریا روویدا و ئێمەش لەوە بێبەری نین".
PM:01:55:09/12/2024
ئهم بابهته 644
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت