عەباس عێراقچی: سوپای سوریا نەیتوانی بەرگری بکات و رووبەڕووی هێرشی گروپە چەکدارەکان بێتەوە
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایدەکات، سوریایان لە جموجوڵەکانی ئیدلب ئاگادارکردووەتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات، ئەوەی جێی سەرسوڕمان بوو لاوازیی سوپای سوریا و خێرایی پێشڕەوییەکانی چەکدارەکان بوو.
ئەمڕۆ دووشەممە 9ی کانونی یەکەمی 2024، لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی رایگەیاند، "هەواڵگریی ئێران و سوریا بە تەواوی ئاگاداری جموجوڵەکانی ئیدلب بوون و حکومەتی سوریاش لەوە ئاگادار کرایەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێران تەنانەت زانیاریی لەسەر ژمارەی هێزەکانی رێکخراوەکان داوەتە حکومەتی سوریا، بەڵام سوپای سوریا نەیتوانی بەرگری بکات و رووبەڕوویان بێتەوە".
وەزیری دەرەوەی ئێران دەشڵێت، "ئەوەی جێی سەرسوڕمان بوو لاوازیی سوپای سوریا و خێرایی پێشڕەوییەکانی چەکدارەکان بوو، تەنانەت ئەسەدیش کاریگەری لەدەستدانی توانای سوپاکەی لەسەر بووە".
عێراقچی وتی، "هەڵوێستی ئێمە هاندانی حکومەتی بەشار ئەسەد بوو بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ گروپە ئۆپۆزسیۆنەکاندا".
PM:01:19:09/12/2024
ئهم بابهته 552
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت