وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق: شەڕ و ئاڵۆزیەکانی سووریا کاریگەری لەسەر ئابووری و ئاسایشی خۆراکی عێراق دروستناکات
وێستگەنیوز_
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریا
کاریگەری لەسەر ئابووری و ئاسایشی خۆراکی عێراق دروستناکات.
ئەمڕۆ شەممە، 7ی کانوونی
یەکەمی 2024، محەممەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بەرزگانی عێراق ڕایگەیاند، "شەڕو
ئاڵۆزیەکانی ئێستای سووریا کاریگەری لەسەر ئابووری و ئاسایشی خۆراکی عێراق دروست
ناکات، عێراق بۆ دابینکردنی ماددەی خۆراکی پشت بە
سەرچاوەی هەمەچەشن دەبەستێت و تەنیا بەرهەمی سووریا هاوردە ناکات، لەبەرئەوە دۆخی
ئێستای ئەو وڵاتە کاریگەری لەسەر عێراق، نابێت."
ئاماژەی بەوەشدا، "کاری
لە پێشینەی حکومەتی عێراق دابینکردنی ئاسایشی خۆراکە بۆ هاوڵاتیان، بۆ نموونە لە
بەرهەمهێنانی گەنمدا ژمارەی پێوانەیمان تۆمارکردووە و ئاستی بەرهەمهێنان
گەیشتووەتە 6 ملیۆن و 300 هەزار تۆن."
پلانی
وەزارەتی بازرگانی عێراق هاوردەکردنی ماددەی خۆراکیەم لە وڵاتانی دراوسێ،
محەممەد حەنوون وتیشی، "بەمنزیکانە شەش
ناوەندی گەورەی دیکە بۆ فرۆشتنی ماددە خۆراکیەکان دەکەنەوە.
"
PM:04:52:07/12/2024
ئهم بابهته 480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت