سودانی بۆ عه‌راقچی: عێراق له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزی و ئاسایش و سه‌قامگیری سوریادایه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، رایگه‌یاند كه هه‌ڵوێستی فه‌رمی و به‌رده‌وامی عێراق له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزی و ئاسایش و سه‌قامگیری سوریادایه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6ی كانوونی دووه‌می 2024 محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌غدا پێشوازی له عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له میانی دیداره‌كه‌دا، په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی به‌غدا و تاران، پێشهات و رووداوه‌كانی ناوچه‌كه تاووتوێ كران، به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی له سوریادا رووده‌دات.
له دیداره‌كه‌دا سودانی به عه‌راقچی وت: "هه‌ڵوێستی فه‌رمی و به‌رده‌وامی عێراق له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزی و ئاسایش و سه‌قامگیری سوریادایه". هاوكات جه‌ختی له "گرنگی ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری خاكی سوریا" كرده‌وه.
وتیشی: "جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان له‌پێناو كۆتاییهێنان به قه‌یرانه‌كانی سوریا، به‌هۆی كاریگه‌رییه دیاره‌كانی له‌سه‌ر ئاسایشی عێراق".
سودانی راشیگه‌یاند كه "ئه‌وه‌ی له سوریا رووده‌دات جیاناكرێته‌وه له‌و رووداوانه‌ی كه له غه‌ززه و لوبنان روویاندا و بوونه هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه و تێكدانی سه‌قامگیرییه‌كه‌ی”.
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته به‌غدا و بڕیاره له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سوریا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆَڵی ئه‌نجام بده‌ن بۆ تاووتوێكردنی كاردانه‌وه‌ی رووداوه ئه‌منییه‌كانی سوریا، و كاریگه‌رییه‌كانیان له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه.
PM:03:09:06/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت