فالح فه‌یاز: هه‌وڵدان بۆ گواستنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی سوریا بۆ عێراق پیلانی داگیركه‌رانه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند كه "ئه‌وه‌ی له سوریا رووده‌دات رووداوێكی نێوخۆییه و هه‌وڵدان بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ عێراق پیلانی داگیركه‌رانه"، ده‌شڵێت: " بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو ئامادەین".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6ی كانوونی یه‌كه‌می 2024، فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له میانی به‌شه‌داریكردنی له دیداری ئه‌منی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تیی هۆزه‌كانی نه‌ینه‌وا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیایدا وتی: "ئه‌وه‌ی له سوریا رووده‌دات، كێشه‌ی ناوخۆییه و پەیوەندی بە عێراقەوە نییە، به‌ڵام عێراق خۆی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر دۆخێكی ناله‌باری دژ به تیرۆر ئاماده كردووه".
وتیشی: "ناكرێت چاوپۆشی له‌و پێشهاتانه بكات كه گرووپه تیرۆریسته‌كان به پاڵپشتی ئه‌جێندا و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی كۆنترۆڵی سوریا بكه‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له دوای رووداوه‌كانی غه‌ززه له فه‌له‌ستین، ناوچه‌كه پێی ناوه‌ته قۆناغێكی نوێوه و رژێمی زایۆنی له رێگه‌ی رووداوه‌كانی سوریاوه ده‌یه‌وێت فه‌له‌ستین له‌بیر بكه‌ین".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر عێراق لایه‌نێك نه‌بێت له رووداوه‌كانی سوریا، ده‌بێت چاودێری وردی دۆخه‌كه بكات، به‌تایبه‌تی كه له‌گه‌ڵ سوریا سنوورێكی به‌فراوانمان هه‌یه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌سته‌ی ته‌حریری شام و گرووپه چه‌كداره‌كانی تری لایه‌نگری توركیا، هێرشیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سوریا ده‌ستپێكرد و تا ئێستا شاره‌كانی حه‌له‌ب و حه‌مایان كۆنترۆڵ كردووه و به‌ره‌و شاری حومس پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.
PM:12:02:06/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت