وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته‌ به‌غدا


وێستگه‌نیوز-
وه‌ك پێشتر بڕیاری‌ لێدرابوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته‌ به‌غدا و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ‌ وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق و سوریا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ سێ‌ قۆَڵی‌ ئه‌نجام بده‌ن.


ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 6ی كانونی یه‌كه‌می 2024 عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی یه‌ك رۆژه‌ له‌ تارانه‌وه‌ گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌خت.

بڕیاره‌ كاتێكی‌ دواتری‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ‌ وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق و سوریا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی له‌ به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجام بده‌ن بۆ تاووتوێكردنی كاردانه‌وه‌ی رووداوه‌ ئه‌منییه‌كانی سوریا، و كاریگه‌رییه‌كانیان له‌سه‌ر ته‌واوی‌ ناوچه‌كه‌.

ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ش به‌سام ئه‌لسه‌باغ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌خت.

ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا ده‌سته‌ی ته‌حریری شام و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی تری‌ لایه‌نگری توركیا، هێرشیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌تی سوریا ده‌ستپێكرد و تا ئێستا شاره‌كانی حه‌له‌ب و حه‌مایان كۆنترۆڵ‌ كردووه‌.


AM:10:50:06/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو