موقتەدا سەدر داوا لە حکومەت و گەلی عێراق دەکات دەست لە کاروباری سووریا وەرنەدەن


وێستگەنیوز_

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوا لە حكومەت و گەلی عێراق و لایەنەكان دەكات دەست لە كاروباری سووریا وەرنەدەن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ی کانوونی یەکەمی 2024، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، "چاودێری دۆخی سووریا دەكەن و دەستوەردان لە دۆخی ئەو وڵاتە ناكەن و دژی بڕیاری گەلی سووریا ناوەستنەوە و جگە لە نزا ناتوانن هیچیان بكەن."


داواشدەكات "هیچ لایەنێک بە دوای پلانەكانی ئەمریكا و بەریتانیا و ئیسرائیل نەكەوێت، چونكە ئایین و یەكڕیزی ناهێڵن و جیاكاری دروستدەكەن."


جەختی لەوەشکردەوە، "حكومەت و گەل و لایەنەكان و گروپە چەكداری و هێزە ئەمنیەكانی عیراق دەستوەردان لە كاروباری سووریا نەكەن و حكومەت ڕێگری لەوانە بكات كە ئاسایش و ئارامی عێراق تێکدەدەن."


PM:10:19:05/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو