وێستگەنیوز_
ئاژانسی
هەواڵی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەکی حکومییەوە بڵاویکردەوە، "بەسام سەباغ، وەزیری دەرەوەی سووریا
بە سەردانێک گەیشتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێشهاتە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی."
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ی
کانوونی یەکەمی 2024، ئاژانسی هەواڵی عێراقی لە زاری
سەرچاوەیەکی حکومییەوە بڵاویکردەوە، "بەسام سەباغ، وەزیری دەرەوەی سووریا
ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتە
بەغدا."
سەرچاوە حکومییەکە ڕاشیگەیاند، "سبەی هەینی، 6ی کانوونی یەکەمی 2024، "فوئاد
حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هەریەکە لە عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
و بەسام سەباغ، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدات."
ئاماژەی بەوەشکرد، "عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی
ئێران، سبەی هەینی دەگاتە بەغداد و کۆبوونەوەی لەگەڵ فوئاد حسێن و بەسام سەباغ
لەبارەی پێشهاتە ئەمنییەکانی سووریا دەبێت."
PM:09:21:05/12/2024
ئهم بابهته 444
جار خوێنراوهتهوه