پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز_
پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری ئەو بڕگەی پرۆژەیاسای بودجە دەکات کە پەیوەستە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی 12ـی 2024ـی پەرلەمانی بڵاو کردووەتەوە کە چەند تەوەرێکی لەخۆ گرتووە : خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری پرۆژەیاسای بودجەی عێراق لە ماددەی 13 بڕگەی جیم، کە پەیوەستە بە تێچووی دەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان.
یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، دەنگدانە لەسەر دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانی، هەروەها دەنگدان لەسەر هەمواری یەکەمی پرۆژەیاسای پاسپۆرت. یەکێکی دیکە لەتەوەرەکان خوێندنەوەی دووەمە بۆ پرۆژەیاسای فڕۆکەوانی مەدەنیی عێراق.
AM:10:14:05/12/2024
ئهم بابهته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت