سبه‌ینێ‌ په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌مواری یاسای بودجه‌ ده‌كات


وێستگه‌نیوز-
بڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كۆبێته‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ی‌ دووه‌م بۆ هه‌مواری یاسای بودجه‌ بكات.


فه‌رمانگه‌ی‌ میدیای په‌رله‌مانی‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ كاتژمێر 1ی‌ نیوه‌ڕۆی‌ سبه‌ینێ‌ پێنجشه‌ممه‌ دانیشتنی‌ ئاسایی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چوار بڕگه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت.

به‌پێی‌ كارنامه‌ی‌ دانیشتنه‌كه‌، بڕگه‌ی‌ یه‌كه‌م ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ نیشتمانی‌ ده‌درێت كه‌ له‌ 36 مادده‌ پێكدێت.
بڕگه‌ی‌ دووه‌می‌ دانیشتنه‌كه‌ش تایبه‌ته‌ به‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیاره‌یاسای‌ هه‌مواری‌ یه‌كه‌می‌ یاسای‌ پاسپۆرت ژماره‌ 32ی‌ ساڵی‌ 2015 كه‌ له‌ پێنج مادده‌ پێكهاتووه‌.

له‌ بڕگه‌ی‌ سێیه‌می‌ دانیشتنه‌كه‌شدا خوێندنه‌وه‌ی‌ دووه‌م بۆ راپۆرتی‌ پرۆژه‌یاسای‌ هه‌مواری‌ یه‌كه‌می‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ گشتی‌ فیدڕاڵی‌ كۆماری‌ عێراق بۆ ساڵه‌كانی‌ 2023-2024-2024ی‌ ژماره‌ 13.

بڕگه‌ی‌ چواره‌می‌ دانیشتنه‌كه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ دووه‌می‌ پرۆژه‌یاسای‌ هه‌مواری‌ پێنجه‌می‌ یاسای‌ فڕۆكه‌وانی‌ مه‌ده‌نی‌ ژماره‌ 148ی‌ ساڵی‌ 1974.


PM:11:17:04/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت