د. لەتیف رەشید لەگەڵ میری ئێزدییەكان كۆبووەوە
وێستگەنیوز_
د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عیراق لە بەغداد لەگەڵ میری ئێزدییەكان كۆبووەوە و داوای دەستەبەركردنی مافی ئێزدییەكان و گەڕانەوەی ئاوارەكان دەكات بۆ ناوچەكانی خۆیان.
سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی بەغداد، چاوی كەوت بە میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییەكان لە عیراق و جیهان.
بە گوێرەی راگەیەندراوێک، لە دیداردەكەدا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكان تاوتوێكران، جگە لە هەوڵەكان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان.
ئەوەش خراوەتەڕوو، پێشهاتەكانی دۆخی ئەمنیی ناوچەكە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە و سەرۆك كۆمار ئاماژەی بە پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ روبەڕوبوونەوەی هەر هەڕەشەیەك بۆ سەر ئاسایش و سەلامەتی عیراق و هاوڵاتیانی كرد.
هەروەها جەختی لە "گرنگی زیادكردنی هەوڵەكان بۆ دەستەبەرکردنی مافەكانی هەموو عیراقییەكان و ئێزیدییەكان بەتایبەتی كردەوە، بەو پێیەی ئەوان بەشێكی جەوهەری و دانەبڕاون لە گەلی عێراق."
PM:02:17:04/12/2024
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت