وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەکات
وێستگەنیوز_
بڕیارە دوو رۆژی دیکە وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا بکات و ئامانجی سەرەکی سەردانەکەشی "تاوتوێکردنی دۆخی سووریا دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی عێراق."
بڕیارە دووسبەی هەینی، 6ـی 12ـی 2024، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی سەردانەکانیدا بۆ ناوچەکە، دوای سووریا و تورکیا، سەردانی بەغدا بکات و لە بارەی شەڕ و پێشکهاتەکانی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گفتوگۆ بکات.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا بە تایبەت گفتوگۆ "لەسەر دوا پێشهاتەکانی سووریا دەکات و بەو پێیەی لە سەردانەکەی دیمەشق ڕاستەوخۆ گفتوگۆی لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی ڕژێمی سووریا کردووە."
پێشتریش عێراقچی لەگەڵ هەریەک لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە و بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لە دیمەشق کۆبووەوە و تاوتوێی دوا پێشهاتەکانی سووریا پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکەیان بووە.
AM:10:46:04/12/2024
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت